به‌داخ‌و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی‌دوایی تێکۆشه‌ری دێرین‌و که‌سایه‌تی ناسراوو سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق (بەهادین نوری)مان پێگه‌یشت. مامۆستا بەهادین نیشتمانپه‌روه‌رێکی سه‌رڕاست‌و هەقبێژو لێوه‌شاوه بوو، کە رۆڵێکی دیار‌و به‌رچاوی هەبوە لەبەدیهێنانی مافە دیموکراسییەکان‌و دادی کۆمەڵایەتی‌و قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی پێکه‌وه‌ژیان لەهەرێمی کوردستان‌و عێراقدا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان بەهاوڕێ‌و بنه‌ماڵه بەڕێزەکەیان راده‌گه‌یه‌نین‌و له‌خوای گەورە داواکارین ئەمە دوا ناخۆشییان بێت‌و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی