جارێكی تر به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی و نرخی یه‌ك دۆلار به 7.91 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاریاندا تا كۆتایی هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1 دابه‌زی.
له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا له بازاڕه‌كانی توركیا نرخی یه‌ك دۆلار به 7.91 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی ژماره‌ی توشبووان و مردووان به كۆرۆنا له هه‌فته‌كانی دواییدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاریاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نن و چه‌ند رێوشوێنێكی تر بگرنه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش فشاری زیاتر له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوودا به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و گه‌یشته 8.58 لیره به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام له رۆژانی داوییدا جۆرێك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌وه.