به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران، وه‌زاره‌تی تەندروستی هەرێم دوو بریاری نوێی تایبەت بە هاتوچۆی گەشتیاران لەڕێی فڕۆكەخانەكانی هه‌ولێر و سلێمانی دەركرد.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئاسانكارییه‌كان بۆ هاتوچۆی گه‌شتیاران دوو بڕیاری ده‌ركرد، له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ناردووه و تایبه‌ته به گۆڕانكاری له رێنمایی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
له خاڵی یه‌كه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو هه‌رێم، پێویست به وه‌رگرتنی نمونه و پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكات.
لە خاڵی دووەمی نوسراوەكە هاتووە، هەڵگرتنی كەرەنتین لەسەر ئەو گەشتیارانەی كە هیچ نیشانەیەكیان نییە و بەركەوتەی كۆرۆنا نین بەپێی كۆتا پرۆتۆكۆلی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەڵام پێویستە چاودێریی خۆیان بكەن لە ڕۆژی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ و لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەك دەزگا تەندروستییەكان ئاگادار بكەنەوە، بەگوێرەی ڕێنماییەكان و پڕۆتۆكۆڵە تەندروستییە كارپێكراوەكانی هەرێم، بۆیە پێویست بە وەرگرتنی بەڵێننامە ناكات.