بانكی ناوەندی عێراق، بۆ یەكەمجاره لەرێگەی پڕۆژەیەكی ئەلیكترۆنی كارئاسانی بۆ ھاووڵاتییان و شەفافی لە داھاتی دامەزاوەكانی حكومەت دەكات.
بانكی ناوەندی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە ئەلیكترۆنیكردنی سندووقی دانیشتوان دەبێتە ھۆی بووژانەوەی كەرتەكانی حكومەت و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار و شەفاف بۆ بەھێزكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات.
ھەروەھا ئامانجی پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكەی بانكی ناوەندی بەشێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتە بەتایبەتی لەكاتی كۆكردنەوەی داھاتەكانیان و لەسەروویانەوە گرنگیدان بەو ھاووڵاتیانەی داوای قەرز و خزمەتگوزارییە داراییەكان دەكەن.