“ئەگەری هەیە 150 ملیار دۆلاری بلۆککراو بۆ عێراق بگەڕێندرێتەوە”

راپۆرتێكی ئەمەریكی باس لە گەڕاندنەوەی 150 ملیار دۆلار بۆ عێراق دەكات، لەلایەن ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمەریكی، ھاوپەیمانی دارایی نێودەوڵەتی كە لەم دواییەدا دامەزراوە، ھاوكاری عێراقی لە رووی داراییەوە لە ئەستۆگرتووە و پێشبینی دەكرێت  بڕی 150 ملیار دۆلار بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، كە لە ساڵی 2003ـەوە تاوەكو ئێستا دیارنەماون.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەو ھاوپەیمانێتیە لە جی بیست، سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی، بانكی جیھانی، بانكی ئەوروپا بۆ ئاوەدانكردنەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، بانكی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی پێكدێت و ئەو ھاوپەیمانێتییە ھەر 3 مانگ جارێك كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی چاودێری پێشكەوتنەكان لە ئابووری عێراقدا بكەن.
 
ئێستاش بەھۆی دۆخی خراپی عێراق، كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە دەكات، تاوەكو لە رێگەیەوە ئابوورییەكەی لە داكەوتن رزگار بكات.