دوای ئاساییبونەوەی پەیوەندیەكانی ئیمارات و ئیسرائیل هێڵی فرۆکەوانی (فلای دوبەی) یەکەم گەشتی راستەوخۆی لەدوبەیەوە بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەستپێکرد.
ئاژانسەكانی هەوال بڵاویانكردەوە: سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، دوو مانگ دوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، هێڵی فرۆکەوانی (فلای دوبەی) یەکەم گەشتی راستەوخۆی لەدوبەیەوە بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەستپێکردو وتەبێژی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی رایگەیاند، فڕۆکەکەیانبازرگانی بوە، ماوەی گەشتەکەشی چوار کاتژمێر بوە بۆ تەلئەبیب.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە یەکەم گەشتی ئیمارات بەسەر ئاسمانی سعودییەدا گەشتیکرد.