ڕێنمایى نوێى باڵیۆزخانەى چین لەبارەى پێدانى ڤیزا بەهاوڵاتیانى عێراق

باڵیۆزخانەى چین لەشارى بەغدا ڕێنماى نوێى بۆ پێدانى ڤیزاى وڵاتەکەى بەهاوڵاتیانى عێراق ڕاگەیاند و ئاشکراى کرد، لەدواى 29ى ئەم مانگەوە ئیدى مامەڵەکان لەڕێگەی ئیمێلەوە ناکرێن.  

  بەگوێرەى ئەو ڕێنماییانەى کە باڵیۆزخانەى چین لەبەغدا بۆ پێدانى ڤیزا بەهاوڵاتیانى عێراق دەریکردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ڕێکەوتى 29ى ئەم مانگەوە داواکارى ڤیزا لەڕێگەى لینکێکەوە دەبێت کە خراوەتە سەر ماڵپەڕى باڵیۆزخانەکە (hrnhk.cs.mfa.gov.cn-h5 ).  

  

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەوانەى داواى ڤیزا دەکەن دەبێت لیستێک لەو لینکەوە پڕ بکەنەوە لەگەڵ ڕاپۆرتێکى پزیشکى دابگرن و ئەو ڕاپۆرتەش پشکنینى بارودۆخى کەسەکەى تێدا بێت لەسەر کۆرۆنا کە ئەنجامەکەى نیگەتیڤ بێت.  

  

باڵیۆزخانەى چین دەشڵێت، لەماوەى 48 کاتژمێریشدا لەلایەن باڵیۆزخانەى بەغدا یاخود کونسڵگەرى چین لەهەولێر وەڵامى داواکارییەکان دەدرێتەوە ئەنجامێک دەدرێتە کەسەکە دەبێت لەکاتى گەشتەیەکەیدا لەفڕۆکەخانە پێى بێت.  

  

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەدواى ئەو بەروارەى سەرەوە باڵیۆزخانەى چین لەڕێگەى ئیمیلەوە ڕاپۆرتە پزیشکیەکان وەرناگرێت.