شاندێکی کۆمپانیایی ئاسیا سێڵ بەمەبەستی یەکتر ناسین و پێکەوە کارکردن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور دکتۆر سەلام عەبدوڵاوە پێشوازیان لێ کرا.
دوای دەست بەکاربونین وەک ستافێکی نوێ لە کۆمپانیایی ئاسیا سێڵ، جورج مكرم زكي ، بەڕێوەبەری گشتی کەرتی حکومی و کۆمپانیاکان لە کۆمپانیای ئاسیاسێل ، زياد عزيز حسين أغا ، ڕاوێژکاری بەشی فرۆشی کۆمپانیا و حکومەت ، ئەديب جەمال نوری بەڕێوەبەری فرۆشی کۆمپانیا و بەڕێوەبەرایەتیەکان، زريان ئەحمەد عبدالقادر ، ڕاوێژکاری فرۆشتن لەبەشی کۆمپانیا و بەڕێوەبەرایەتیەکان بەمەبەستی لە نزیکەوە یەکتر ناسین سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان، لە نزیکەوە گفتوگۆیان کرد لە بارەی پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت و پرۆژەی گەیاندن و تۆڕەکانی پەیوەندی کردن، سەرۆکی ژوور داوایی کرد کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئۆفەر و خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر بۆ بازرگانان و خاوەنکاران دابین بکات.
ستافی ئاسیا سێڵیش لای خۆیانەوە گوێیان لە پێشنیزەکانی سەرۆکی ژوور گرت و بەڵینیاندا بەردەوام باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکان دابین بکەن.