پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەوامە


بەبەشداری زیاتر لە ٤٠٠ ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب کە لە ١٧ وڵاتی جیاوە هاتوون و بە ٧ زمان بەرهەمەکانیان نیشان دەدەن تێیدا، پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بەردەوامی هەیە.

لە  رۆژانی پێشانگاکەدا هاووڵاتیان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردان دەکەن.

پێشانگاکە بڕیارە تا ٢٧ی مانگ بەردەوام بێت.

دەزگای ئایدیا یەکێکە لەو ناوەندانەی بەشدارن لە پێشانگاکەداو هیوا کازم بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەزگاکه‌ وتی، “ئەم ساڵ چەندین گۆڤار و کتێبی تازەمان هەیە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵانەکراونەتەوە هەندێکیشیان خۆمان بڵاوکردنەوەکانیمان دواخستووە، ئێستا لە دووهەمین خولی پێشانگای کتێبدا بەرهەمەکان دەخەینە ڕوو. بە زیاتر لە ٥٠٠ ناونیشانەوە بەشداریمان کردووە”.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی نەبەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەکان وەک خۆپارێزی، هاووڵاتیان نەیانتوانیوە ئەمساڵ بەبەرهەمی نوێی کتێب ئاشنابن، بەڵام ئەم پێشانگایە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوانەی خولیای کتێبن، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆر خوێنەر بێنە پێشانگاکە، بەڵام هاوکات قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە هۆکارێک بێت بۆ کەم ساغکردنەوەی بەرهەمەکان.