شارەوانی كەلار روونكردنەوەیەك لەبارەی ناوچەی پیشەسازییەوە بڵاودەكاتەوە

شارەوانی كەلار روونكردنەوەیەك لەبارەی ناوچەی پیشەسازییەوە بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت،”هیچ پڵانێك بۆ دابەشكردنی دوكان نییە”.

ئەمرۆ یەكشەممە 22-11-2020 لە روونكردنەوەیەكدا شارەوانی كەلار بڵاویكردووەتەوە،”ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ناو هاوڵاتیاندا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار، به‌ هه‌مو هاوڵاتیانی راده‌گه‌یه‌نین هیچ پلانێك بۆ دابه‌شكردنی دوکان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار نیه”.

ئاماژەی بەوەشداوە،” هه‌ر پلانێك هه‌بێت پێشتر ئاماده‌سازی بۆ ده‌كرێت و به‌ ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت و به‌ رێكاری یاسایی و به‌ بانگه‌وازی ئاشكرا ده‌بێت، سه‌رجه‌م دەنگۆکانی دابەشکردنی دوکان دوورن له‌ راستیه‌وه”‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ناو هاوڵاتیانی سنوری گەرمیاندا ده‌نگۆی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار بڵاوكراوەتەوە.