تا دێت قەرزە دەرەكییەكانی توركیا زیاتر دەبن، بە گوێرەی نوێترین ئامار كە لەلایەن بانكی ناوەندیی توركیاوە بڵاو كراوەتەوە، قەرزەكانی توركیا بۆ ١٣٤ ملیار دۆلار بەرز بوونەتەوە.
بانكی ناوەندیی توركیا بڵاوی كردەوە، قەرزە دەرەكییەكانی توركیا لە ساڵی٢٠٢٠ بە بەراورد بە ٢٠١٩ بە رێژەی ٨.٨ ٪ زیادی كردووە و بۆ ١٣٤ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی بانكی ناوەندیی توركیا، بانكەكانی توركیا لە كۆتایی ٢٠١٩ رێژەی قەرزەكانی بۆ ٢١.٤٪ بەرز ببووە و بڕی ٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار زیادی کرد، ئەم رێژەیەش لە ٢٠٢٠دا زیاتر بەرز بووەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی بانكی ناوەندی، بە كۆی گشتی لە تەواوی سێكتەرەكانی حكوومەت رێژەی قەرزەكان لە ٢٠٢٠ بۆ ١٣٤ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئەمە جگە لەوەی بانكە ناحكوومییەكان و كەرتی وەبەرهێنانیش رێژەیەكی زۆری قەرزی دەرەكییان لەسەرە، بەڵام رێژەی قەرزەكانی ئەوان نەزانراوە.