دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له (138) ترلیۆن دینار، به نووسراوێك پرۆژه‌یاساكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرا به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری.
به‌پێی پرۆژه‌یاساكه، ئه‌وه‌ش ته‌ئكیدكرایه‌وه كه له ماده‌ی (نۆیه‌م) بڕگه‌ی پێنجه‌م، ئه‌وه هاتووه”دوای رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشینه ده‌رباره‌ی نه‌فه‌قات (مووچه، چه‌ككردن‌و ئاماده‌كردن) بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور (پێشمه‌رگه) خه‌رجده‌كرێت به‌و شێوه‌یه‌ی له گه‌ڵ ده‌ستووردا بگونجێت تا ده‌ركردنی یاسایه‌ك ئه‌و مافانه رێكبخات.
سەرچاوە: خه‌ندان