بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پادێزگای سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان دووهەمین پێشانگای کتێب کرایەوە.
یاسین رەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: کردنەوەی پێشانگای کتێب لەشاری سلێمانی بۆساڵی دوهەم گرنگی خۆی هەیە کەتوانیویەتی ئاشنایەتی بدات بە خوێنەرانی کتێب و دەستکەوتنی زانیاری و سەرچاوە تازەکانی نوسین و بڵاوکردنەویان لەناو پێشانگاکە.
ئاماژەی بەوەشدا: بۆ ئەمساڵ توانیومانە بەخۆپارێزیەکی باشەوە پێشانگاکە بکرێتەوە و بەشداربوان و هاووڵاتیان هەموو ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن.
ئەوەشی ڕونکردەوە: له پێشەنگای کتێب ٦٨ کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ١٣٢ ناوەندی چاپ بڵاوکردنەوەی وڵاتان بهشدارن، جگە لە ھەرێمی کوردستان لە ١٨ وڵاتی جیھانەوە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدار دەبن، ھاوکات لەگەڵ پێشانگای کتێبدا ھەفتە بازاڕێکیش کراوەتەوە تاکو ھاوڵاتیان بتوانن پێداویستییەکانی خۆیان بکڕن.
پێشانگای کتێب تا بەرواری ١١/٢٧ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ بەیانی تا ٦ ئاێوارە کراوەیە.