سبەی چوارشەممە دووھەمین خولی پێشەنگای کتێب لە سلێمانی بە دروشی “بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ کتێب ھاوڕێ دەبین” دەکرێتەوە.
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی رایگه‌یاند ”کۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل له‌ژێر چاودیری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانی دووهه‌مین خولی پيشه‌نگای کتێب ساز ده‌کات، سليـانی ده‌بێته شوێنی یه‌کتر ناسینی سه‌رجه‌م شاعیران و نوسه‌رانی عێراق و وڵاتانی جیهان، له‌م پيشه‌نگاییه‌وه نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی ناوه‌نده‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه ده‌گاته ده‌ستی خوێنه‌ران”.
ئاماژەی بەوەشدا، له پێشەنگای کتێب ٦٨ کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ١٣٢ ناوەندی چاپ بڵاوکردنەوەی وڵاتان به‌شدارن، جگە لە ھەرێمی کوردستان لە ١٨ وڵاتی جیھانەوە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدار دەبن، ھاوکات لەگەڵ پێشانگای کتێب‌دا ھەفتە بازاڕێکیش کراوەتەوە تاکو ھاوڵاتیان بتوانن پێداویستییەکانی خۆیان بکڕن.