وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار په‌كجان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری، رایگه‌یاند “متمانه‌مان به به‌رهه‌مهێنان، توانای هه‌نارده‌كردن، هێزی ركابه‌ری، خاوهنكارانمان هەیە كە ده‌توانن به‌ره‌نگاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان ببنه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین له زیادكردنی كاڵا و به‌رهه‌مه ههناردهكراوهكانمان”.
روخسار په‌كجان له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری كرد له به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی بازرگانیی گشتی ئێندۆنیزیا به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
وه‌زیری بازرگانیی توركیا، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری و گوتی: “متمانه‌مان به به‌رهه‌مهێنان، توانای هه‌نارده‌كردن، هێزی ركابه‌ری، خاوهنكارانمان هەیه كە ده‌توانن به‌ره‌نگاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان ببنه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین له زیادكردنی كاڵا و به‌رهه‌مه ههناردهكراوهكانمان”.
روخسار په‌كجان سه‌باره‌ت به بارزگانی نێوان تورکیا و ئێندۆنیزیا گوتی: “بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئێندۆنیزیا نزیكه‌ی به یه‌ك ملیار دۆلار تووشی كورتهێنان بووه. له‌و باوه‌ڕه‌دام کە سه‌ره‌ڕای لێكدووری جوگرافیاش ده‌توانین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رزتر”.