قائیمقامیەتی سلێمانی: مەیدانی ئاژەڵان دەگوازرێتەوە

راگه‌یاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەھۆی نەگونجاوی شوێنەکەی و نزیکی لە ناوەندی شار و شوێنی نیشتەجی بوون  مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی کە دەکەوێتە رۆژئاوای شار دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو .

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌لە دیوانی پارێزگای سلێمانی و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی گواستنەوەی مەیدانەکە بە ئامادەبونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە گواستنەوەی مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی و لە ئەمڕۆوە ڕێکارە کارگێڕیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و تەندروستیەکان بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.