لەساڵی داهاتوەوە گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەبنە رۆژانە


هێڵی فڕۆكەوانی ئیتحاد كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبی-یە رایگەیاند، لەمانگی ئازاری داهاتوەوە بەشێوەی رۆژانە گەشتی بۆ تەلئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل دەبێت.

هێڵی فڕۆكەوانی ئیتحاد لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتەكانی رۆژانەیان بۆ تەلئەبیب لە رۆژی 28ی ئازاری داهاتوەوە دەستپێدەكات و كاتەكانی هاوكات دەبێت لەگەڵ گەشتەكانی تری هاتن و چوونی هێڵەكە بۆ چین، هندستان، تایلاند و ئوسترالیا.

هاوكات دامەزراوەی فڕۆكەخانەكانی ئیمارات بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكانی ئیلعال و یسرائیرو ئاركیای ئیسرائیل لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتووەوە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە تەلئەبیب بۆ دوبەی ئەنجامدەدت.