لە عەلەوییەوە بۆ دایكی مەهدی كە میوە فرۆشە لە پارێزگای بەسرە، لێرە رەوشەكە بەجۆرێكە پێناسە ناكرێت، هیچ شتێك نەماوە خەڵك لە ماڵەكانیاندا بەبێ هیچ ژێرخان و خزمەتگوزارییەك دەژین.
هاوڕێیەتی دایكی مەهدی بووین بۆ كڕینی هەندێك شت، لە پێشەنگاكانی كۆفرۆشی، زۆرینەی بەرهەمە خۆراكیەكان هاوردەكراوی ئێران و توركیا بوون، بەڵام ئەو بەرهەمانەی عێراقی بوون و دابینكرابوون نرخەكانیان زۆر لە هاوردەكراوەكان بەرزتر بوو.
دایكی مەهدی وتی: هەموو شتەكان ئێرانی و توركین، بەڵام پێشتر كارگەكانی عێراق لە بەغدا زۆرینەی كەرەستە خۆراكییەكانیان دابیندەكرد، ئێستا داخراون، داوایكرد دووبارە بكرێنەوە گەنجە بێكارەكان كاریان تێدا بكەن.
كارگەیەك ئێرانییە بەڵام بەرهەمەكەی بۆ عێراقە
شاری رشتی ئێران یەكەم وێستگەی دەرەوەی عێراق بوو بۆ گەشتەكەمان، چوینە كارگەی بیكاه بۆ بەرهەمی شیرەمەنی و سپایی، عێراق بازاڕێكی باشی بەرهەمەكانیەتی، بەڕێوەبەری كارگە موسا ئیسماعیل وتی: كارگەمان رۆژانە زیاتر لە100 تۆن بەرهەمی وەك پەنیر و ماست و قشتە بەرهەم دەهێنێت، عێراق لە پێشەنگی ئێمەدایە، لە 2008وە تا ئێستا زیاتر لە 400 هەزار تۆن بەرهەممان ناردووە بۆیان.
كەرتی پێشەسازی پۆشاك و پێڵاوی عێراق وێرانبوو
ئێمە چووینە موسڵ بۆ بەردەوامیدان بە گەشتەكەمان لەنێوخۆی عێراق، كەرتێكی دیكە كە وێران بووە لە عێراقدا كەرتی پۆشاك و پێڵاوە، ئەم پارێزگایە تا ئێستاش بەشێكی زۆری وێرانە.
بازرگانەكان هەموو شتێك لە توركیاوە هاوردە دەكەن، ئەمەش لەبەر ئاسانی و باشی نییە، بەڵكو لەبەر ئەوەیە كە متمانە بە بەرهەمی ناوخۆ نییە كەس نایكڕێت بە وتەی بازرگانێك.
پێشتر لە عێراق فرۆشتنی بابەتی ماركە قەدەغەبوو
موعەن و موهەند بازرگانی پۆشاكن باسیان لەبەرهەمی ماركە و ناونیشانی بازرگانی دەكرد كە پێشتر دەبوو لە ژێر مێزەكاندا بیشارنەوە لە ترسی دەزگا چاودێرییەكانی دەوڵەت رێگر بوو لە فرۆشتنیان لە پێناو پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی كارگەكانی عێراق.
موهەند غەدیر وتی: دوای جەنگی 2003 و روخانی سەدام بازاڕی عێراق خنكا لە كەلوپەلی هاوردەكراو، كاریگەری خراپی كرد لەسەر كەلوپەلی ناوخۆ، بابەتەكە پەرەیسەند بە خێرایی كار گەیشتە داخستنی زۆربەی كارگەكان.
وتیشی: زۆرینەی پۆشاك و پێڵاوەكان لە توركیاوە دێن، چونكە جۆرەكەی باشە و نرخەكەی گونجاوە بۆ سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگا، كڕیاران بابەتە عێراقییەكان ناكڕن، دەڵێن شتی عێراقی باش نییە، تەنانەت پێشوازی لە بەرهەمی چینیش ناكەن.
بە هاوڕێیەتی موعەن و موهەند بازرگانی پۆشاك چوینە ئیستەنبوڵ لە توركیا، چوینە كارگەیەكی پۆشاك كە بازرگانە عێراقییەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، لەوێ محەمەد جقماز خاوەنی كارگەكە، وتی: بازرگانەكان جۆری قوماش و مۆدێلەكەی دیاری دەكەن، بازرگانە عەرەبەكان لەوانە موعەن و موهەند فێری زمانی توركیش بوون، هەرچیان بوێت لە بازرگە توركەكانی داوا دەكەن بێ هیچ نێوەندگیریی یان وەرگێڕێك، ئەوانەی توركی نازانن پێویستیان بە وەرگێڕ و راوێژكاری كۆمپانیا بازرگانیەكانی دەرەوە هەیە.
هەرچەند موهەند بێهیوایە لەوەی كارگەكانی عێراق هەمان جۆری توركی بەرهەم بهێنن بەڵام دەڵێـ ئەوە روو بدات رۆژێك لە عێراق دەیكڕن بێ پێویستی سەفەر بۆ توركیا.
عێراق هیچ هەناردە ناكات جگە لە نەوت
ئەمین تەها بەڕێوەبەری كۆمپانیای گواستنەوە لە توركیا وتی: عێراق هیچ هەناردە نەكات جگە لە نەوت، ئێمە هیچمان نییە بە توركەكانی بفرۆشین، بەڵام بازرگانە عێراقییەكان لە بازاڕەكانی توركیا نزیكەی هەموو شتێك دەكڕن لە پێڵاو، پۆشاك، جانتا، قوماش، كەرەستەی كارەبایی سادە، كەلوپی ناوماڵ و راخەر و كەرەستەی كەرتی پیشەسازی، كەرەستەی پزیشكی و مولیدەی كارەبایی و شتی دیكەی زۆر.
وتیشی: ساڵی 2013 بە بەهای 12 ملیار دۆلار عێراق هاوردەی لە توركیا كردووە، 2019 بە بەهای 10 ملیار دۆلار هاوردەی كردووە.
جارێكی دیكە گەڕاینەوە بۆ بەغدا وێستگەی یەكەمی گەشتەكەمان بوو، بۆ زانینی رەوشی كەرتی كارەبا كە پێش دەیان ساڵ كەرتێكی بەرهەمهێنەر بوو، لە عێراق شاشەی تەلەفزیۆن و بەفرگر و پێشەسازی كارەبایی بەرهەم دەهات.
گەلی عێراق گۆڕاوە بۆ بەكاربەر بە پلەی یەكەم
هاوردەی عێراق لە بواری كارەبا 90%ی لە چینەوەیە و هەندێكیشی لە ئێران و مالیزیاوە، لە عێراق پیشەسازی ناوخۆیی نەماوە، گەلی عێراق گۆڕاوە بۆ بەكاربەر بە پلەی یەكەم.
حسێن جاسم بازرگانی كەرەستەی كارەبایی وتی: كارگەمان لە نەجەف هەبوو دامان خست دوای نەمانی پشتیوانی دەوڵەت، پێشتر دەوڵەت ئۆتۆمبێلی پێ دەداین هەموو سێ ساڵ جارێك و لەگەڵ كارئاسانی بانكی.
وتیشی: 90%ی بەرهەمەكان لە چینەوە هاوردە دەكەین بەشێكی كەمیش لە ئێران و مالیزیا، بەڵام ناسراویان كەمە بەهۆی ئەوەی خواست كەمە لەسەریان بەهۆی بەرزی نرخیان.
چوینە چین بۆ شاری گوانژۆ بەهاوڕێیەتی عەبدوڵڵا فازڵ بازرگانی كەرەستەی گشتی، گەشتەكەمان هاوكات بوو لەگەڵ كردنەوەی پێشەنگایەك لە شارەكە، كارگەكانی چین بەرهەمی خۆیان تێدا نیشان دابوو.
عەبدوڵڵا باسی لە قورسی ژیان و زمانی چینی كرد و وتی: پێویستمان بە وەرگێڕ هەیە بۆ كڕینی شت، تاكو كارئاسانی بكات لە گفتوگۆ و كڕین.
میران كاك حسێن بازرگان و بەڕێوەبەری كۆمپانیای گواستنەوەیە لە شاری فوشانی چینەوە كە گەورەترین بازاڕی كەلوپەلی ناو ماڵی لێیە لە جیهاندا بە نرخی ركابەر و كوالێتی بەرز بەراورد بە ئەوروپا. وتی: لەوێ لە عێراق كارگەكان زۆر كەمن، زیاتر كار لەسەر كارگە گەورەكانە، مەحاڵیشە كارگە پیشەسازییەكانی عێراق جۆر و مۆدێلی چین بەرهەمبهێنن.
لە كۆتایی گەشتەكەماندا گەڕاینەوە بەغدا، بازرگانە عێراقییەكەی بەغدا عیسام عەلەوی بە چەند دێڕێك كۆتایی پێهێنا، وتی: رەوشی عێراق هەمووی داڕوخاوە، هیچ شرۆڤەیەك هەڵناگرێت، ئەوەی دەوترێت و رو دەدات، هیچ كەسێك نییە عێراقی خۆش بوێت، یان لۆمەی ئەو رەوشە بكات كە پێی گەیشتووە، ئێمە پێشەنگ بووین لە كارگە، ئێستا هیچ شتێك نییە لە عێراق دروست بكرێت.
خهڵك