وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆدەبێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە  وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆبببێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاندوە “ئەمڕۆ یەکشەممە 15-11-2020 بە سەرپەرشتی تیمی حکومەت، وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “بەشی بۆرسە بۆ گۆڕینەوەی دراوەکانە و کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە ئیتر وەزارەتی دارایی خۆی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا بکات”.