لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، دو پێشنیار ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەكات بە مەبەستی پەسەندكردنیان.
ئه‌مڕۆ شەممە 14/11/2020، 236 ساڵ به سه‌ر بونیادنانی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌رێت كە لەلایەن ئیبراھیم پادشای بابانەوە بڕیاری لێدراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر لە ساڵیادی بونیادنانی شارەكەدا لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”وەک پارێزگای سلێمانی، بەڕەسمیی پێشنیازی پەسەندکردنی ئەوە دەخەینە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە:
یەکەم: ساڵی ۱۷۸٤ی زاینیی، وەک ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەکانەوە؛ جێگیربکرێت.
دوەم: ڕۆژی ۷ی ئازاری ۱۹۹۱، ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی و ئازادکردنی یەکەم پارێزگای کوردستان بە؛ ڕۆژی سلێمانی، لە هەمو ساڵێکدا، دیاری‌بکرێت.”
مێژوی دروستبونی شاری سلێمانی، بۆ 14 ی تشرینی دوه‌می ساڵی 1784 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن ئیبراھیم پادشای بابانه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، ئیبراھیم پاشای بابان شاره‌كه‌ی به ناوی سلێمان پاشای باوكییه‌وه ناوناوه، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شاره‌كه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌بوه‌و جگه‌له‌وه‌ی پایته‌ختی میرنشینی بابان بوه، ھاوكات مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و رۆشنبیری بوه له ناوچه‌كه‌دا.
له ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بوه، جگه له‌وه‌ش كه لانكه‌ی رۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بوه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕینیش بوه له مێژوی كوردستاندا .