پاسکیلێک 5 خوله‌ک ده‌توانێت بفڕێت

هه‌‌رچه‌نده زاناکان نه‌یانتوانیوه‌ ئۆتۆمبیلێک دروست بکه‌ن بفرێت، به‌ڵام پێده‌چیت له‌به‌رده‌م پاسکیلدا ده‌رفه‌تێكی باشتر هه‌بێت.
له‌م بواره‌دا پاسکیلێک که‌ به‌کاره‌با کارده‌کات توانی به‌سه‌رکه‌وتووی 5 خوله‌ک به‌ئاسمانه‌وه‌ بێت و بنیشێته‌وه‌ له‌یه‌کێک له ‌پێشه‌نگاکان له‌ براگی پایته‌ختی چیک.
پاسکیله‌که‌ له‌رێگای دوو پروانه‌ی ‌پێش و دوو په‌روانه‌ی‌ ‌دواوه‌و‌ دوانی ته‌نیشته‌وه‌‌ ده‌جوڵێت، که‌ به‌پاتری ئیش ده‌که‌ن.
پێشبینی ده‌کرێت که‌ له‌ئاینده‌دا له‌رێگای ئه‌م جۆره‌ پاسکیله‌وه‌ هاوڵاتیان بۆ رزگاربوونیان له‌ قه‌ره‌باڵغی رێگا بچنه‌ سه‌رکاره‌کانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری کۆمپانیای پاسکلیلی دیوراتیک، میلان دوتشیک که‌دروستکه‌ری پاسکیله‌که‌ن، وتی” پێشبینی ده‌که‌م له‌ئاینده‌دا به‌هۆی پێشخستنی توانای پاتریه‌کانی ئه‌م جۆره‌ پاسکیله‌وه‌ به‌کار بهێنرێت له‌ وه‌رزش و گه‌شتوگوزاردا”