مونته‌دای ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌ رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

مونته‌داكه‌ به‌ پشتیوانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا رێكده‌خرێت.

سه‌نته‌ری “cwc” و سه‌نته‌ری داهاتووی وزه‌ی جیهانی به‌یه‌كه‌وه‌ مونته‌داكه‌ سازده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواین سیاسه‌ت و پێشكه‌وتنی بواری ئابووری هه‌رێم بخه‌نه‌ڕوو بۆ به‌شداران.

كۆمپانیای “شیڤرۆن”ی نه‌وتی سه‌رپه‌رشتیاری مونته‌داكه‌ ده‌كات و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئابووری ناوچه‌كه‌ فره‌ سه‌رچاوه‌ بكات.

له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ بواری نه‌وت و وزه‌ به‌شداری له‌ مونته‌داكه‌دا ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و مونته‌دایه‌ ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات.