سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەو وڵاتەی کردووە لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ 12 ی تشرینی دووەم مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان کردووە و پرسی وەبەرهێنان یەکێک بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کردووە لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی ئەمریکای کردووە و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کردووە.