بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد سبەی ڕۆژی شەممە 14 ی تشرینی دووەم دابەشکردنی نەوت لە لەسنوری مەڵبەندی دووی سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامی دەبێت بەهەمان میکانیزمی پێشوو.
دابەشكردنەكە لەڕێگای کارتی زیرەکەوە دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە هاووڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە (کۆپی و ڕەسەن)ی پێبێت بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت، وەك ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەكە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك ڕوونیكردوەتەوە.
ساڵی ڕابردوو لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەڵێن درا كە هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی سپی بەسەردا دابەشكرێت، بەڵام تائێستا دابەشنەكراوە.