گەورەترین کۆمپانیایی ئۆتۆمبیل لقی فەرمی خۆی لە سلێمانی دەکاتەوە

کۆمپانیایی مارسیدس بێنز بۆ یەکەمجار  بە شێوەیەکی فەرمی لقی سەرەکی خۆی لە سلێمانی کردوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەکانی و سەنتەری خزمەتگوزاری و چاکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور، لەسەر بانگێشتی لقی کۆمپانیای مارسیدس بێنز لە سلێمانی سەردانی ئۆفیسەکەیان کرد کە تیایدا ھەموو جۆرەکانی  ماریسدس نمایشکراون.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دەستخۆشی لە  بەرپرسانی کۆمپانیایی مارسیدس کرد کە ئەو بڕوایەیان لا دروست بووە ئۆفیسی  فەرمی خۆیان لە سلێمانی بکەنەوە، ئەم ھەنگاوە  دەبێتەھۆی دڵخۆش بوونی ھاوڵاتیان کە لە مەودوا دەتوانن لە لقی فەرمییەوە ئۆتۆمبیل بکڕن.

ئاماژەی بەوەشدا، ھیوادارین کۆمپانیایی مارسیدس دڵنیایی بداتە  ھاوڵاتیان کە ئۆتۆمبیلەکان بە بەرزترین کوالێتی دروستکراوە، سێرڤس بۆ تۆئۆمبیلەکان دابین بکات، پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیشی بۆ چارەسەرکردنی ھەر کێشەو گرفتێک ڕاگەیاند.

بێرنارد دۆڵنک، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی مارسیدس بێنز “سپاسی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کە سەردانی  ئۆفیسی سەرەکی مارسیدسیان کردوە، ھیوای خواست بتوانن ل بازاڕی ساری سلێمانی جێگە و پێگەیان دیار بێت،  باشترین و کوالێتی بەرزترین ئۆتۆمبیل بھێنە شاری سلێمانی.

جەختێ لەوەش کردەوە، ئەم ئۆفیسە لقێکی فەرمی کۆمپانیایی مارسدیس بێنزە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئۆفیسی سەرەکی ھەیە،  لەکاتی ڕوودانی ھەر کێشەو گرفتێک بەزوترین کات بە گوێرەی بنەما و ڕێنماییەکانی کۆمپانیای مارسدیس بێنز چارەسەر دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو مۆدیل و جۆرەکانی مارسدیس بێنز ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان لە سلێمانیش بەردەست دەبێت، و بەردەوامیش داشکاندن بۆ ھاوڵاتیان دەکرێت و سەنتەری چاکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکانیش بەردوام کراوە دەبێت بە ڕووی کڕیارانماندا”.