ڤیدیۆ کۆنفڕانسی هاوبەشی هه‌رێمی کوردستان – ئیندۆنیسیا به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران لە سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
سیروان محەمەد، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ڕایگەیاند “خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاران و پیشه‌سازانی وڵاتی ئیندۆنیسیا هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی سلێمانی گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و كارگه‌كانی وڵاتی ئیندۆنیسیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆته‌وه هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیندۆنیسیا”.
سه‌رۆكی ژوور راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی گه‌نجیه‌ین له شاری سلێمانی كه بریتییه له دروستکردنی 586 کۆگای هاوچه‌رخ به ڕوبه‌ری جیاواز، پرۆژه‌که له‌سه‌ر 400 دۆنم زه‌وی له سلێمانی له نزیک گوندی ژاڵه‌ی سه‌رو جێبه‌جێ ده‌کرێت، له‌م قۆناغه‌دا قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان و دروستکردنی شۆسته کاری تێدا ده‌کرێت، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له ئێستادا کارکردن تیایدا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، داوای له بازرگانانی و خاوه‌نكارانی ئیندۆنیسیا كرد، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی بكه‌ن، له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان ئاشنابن ئێمه وه‌ك ژووری بازرگان‌یش به‌وپه‌ڕی تواناوه هاوكاریان ده‌بین و كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان زۆر له باره بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی كارگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشت و خاكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی، عێراق بازارێكی فراوانه بۆ ساكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان.