رۆژی 14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك دیاری كراوه به رۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی و ماوه‌ی زیاتر له 35 ساڵه ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و یاده به فه‌رمی له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه ناكرێته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و نه‌خۆشیی كۆرۆنا.
شاری سلێمانی له ساڵی 1784 له لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابانه‌وه دامه‌زراوه و ئه‌مساڵ 236 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت و ساڵانه‌یش له‌و رۆژه‌دا چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆر ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت ئه‌و بۆنه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی، ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرییه، به‌ڵام ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی رابردوو نابێت.
لە رۆژی 14ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییە، بەڵام ئەمساڵ یادەکە ناکرێتەوە
زیاتر وتی، ئه‌مساڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌یه، وه‌ك ساڵانی رابردوو به فه‌رمی یادی دامه‌زراندن ناكرێته‌وه و دۆخه‌كه باش نییه، نامانه‌وێ تێكه‌ڵاوی دروست بێت و به‌هۆیه‌وه تووشبوون به كۆرۆنا زیاد بێت و هیوادارین هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن.
شاری سلێمانی پێ ده‌نێته 236 ساڵی ته‌مه‌نی، به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناسراوه، به‌ڵام پێ ده‌چێت گرووپه‌كانی شانۆ و رێكخراوه‌كان به شێوه‌ی نافه‌رمی به چه‌ندان چالاكی ئه‌و رۆژه یاد بكه‌نه‌وه.