وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیێنێت، 100 هەزار تۆن خورما هەناردەکراوە و پێشبینیدەکەن لەو وەرزی ئەمساڵ بگاتە 600 هەزار تۆن.
مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند ئەمساڵ تائێستا 100 هەزار تۆن خورما بۆ وڵاتانی چین، بەنگلادیش، تورکیا، هیندستان، سووریا، میسر، ئوردن و ئیمارات هەناردە کراوە.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ گوتيشى، پێشبینی دەکەن ئەم وەرزە هەناردەکردنی خورما بگاتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن بە هەموو جۆرەکانییەوە، دیارترین ئەو جۆرە خورمایانەشی ئێستا هەناردە دەکرێن بریتین لە زهدی، خەستاوی، بەرحی و مەکتوم.
جبوری ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارترین پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی خورما بریتین لە کەربەلا، دیالە، بابل، بەسرە، وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ هەناردەکاران و کۆمپانیاکانی بەبازاڕکردنی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە عێراق لە بازاڕەکانی جیهانی خورمادا بگەڕێتەوە پێگەی خۆی رابردووی.