بەھۆی داكەوتنی بەردەوامی بەھای لیرەی توركی، بەرات ئالبایراك وەزیری دارایی توركیا و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد، دوای ئەوەش بەھای لیرەی توركیا بەرزبووەوە.
بەرات ئالبایراك وەزیری دارایی توركیا لە راگەیەندراوێكدا لە ھەژماری ئینستاگرام بڵاویكردووەتەوە، دەستلەكاركێشانەوە خۆی رادەگەیەنێت و ئەو ھەنگاوەشی بۆ ھۆكاری تەندروستی گەڕاندەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئالبایراك لیرەی توركی بەرێژەی 1.5% بەزربووەوە و ھەر دۆلارێك بە 8 لیرە و 415 قوروش مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەو ھەنگاوەی وەزیری دارایی توركیا، دوای رۆژێك لە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی لە پۆستەكەی دێت كە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بڕیاری لەسەردرا و دەستبەجێ ناجی ئیقبال وەزیری پێشووی دارایی لە شوێنەكەی دەستبەکاربوو، ئەوەش لە ئەنجامی دابەزینی بەھای لیرە بۆ كەمترین ئاست لە مێژووی وڵاتەكەدا.
لە ئێستادا ١٠٠ دۆلارم بە ٨١٨ لیرە مامۆڵەی پێوەدەکرێت