عێراق لە ماوەی 7 مانگدا بە بڕی نزیكەی 5 ملیار دۆلار كاڵای لە ئێرانەوە ھاوردەكردووە، ئەوەش بە ئاستێكی پێوانەیی ھەژماردەكرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فارسی ئێرانی, بەڕێوەبەرایەتی بەرژەوەندی گومرگەكانی ئێران ئاماژەیداوە، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی كاڵایان لە ئێرانەوە ھاوردەكردووە لە ماوەی 7 مانگی رابردوو لە پێشەنگ بووە .
جەختیشیكردووەتەوە، عێراق لەو ماوەیەدا زیاتر لە 17 ملیۆن و 683 ھەزار تۆن كاڵای ھاوردەكردووە، كە بە بەھای زیاتر لە 4 ملیار و 854 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوە ژمارەیەش بە پێوانەیی ھەژماردەكرێت كە لەو ماوەیەدا تۆماركرابێت.
ھەرچی ئیماراتە لە پلەی دووەمی لیستەكەدا ھاتووە لەنێو وڵاتانی دراوسێدا بە بڕی 8 ملیۆن و 500 ھەزار تۆن كاڵای لە ئێران ھاوردەكردووە، كە بە بەھای 2 ملیار و 272 ملیۆن دۆلار بووە، دواتر توركیا بە 4.794 مليۆن تۆن كە بەبەھای 1.489 مليار دۆلارە، و باكستان 1.257 مليۆن تۆن بـەبەھای 491 مليۆن دۆلار. ئەفغانستان بە 4.077 مليۆن تۆن بـەبەھای 1.325 مليار دۆلار و پاكستان بە 1.257 مليۆن تۆن و بەبەھای 491 مليۆن دۆلار و بەگشتیش ئەو وڵاتانە دەستیان بەسەر 63%ـی كۆی ھەناردەكانی ئێران گرتووە لەو ماوەیەدا.