دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیا داراییه‌كانی ئه‌و وڵاته جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بایدن هه‌ناسه‌ی ئاسووده‌یی بۆ بووژانه‌وه‌ی بازهڕهكهیان هه‌ڵده‌مژن.
وێڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه له‌به‌رده‌م دادگا تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێدا، خاوه‌ن كۆمپانیا داراییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باوه‌ڕی ته‌واویان به سه‌ركه‌وتنی بایدن هه‌یه و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌رپرسانی كۆمپانیاكانی دارایی جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بایدن هه‌ناسه‌یه‌كی ئومێدبه‌خشیان هه‌ڵمژیوه، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌كرانه‌وه، كه له ئاینده‌دا كێ كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌بات؟.
له‌وباره‌شه‌وه كریستۆڤه‌ر ستانتۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان له كۆمپانیای “سهنرایز كاپیتاڵ بارتنهرز” گوتی: “سه‌ركه‌وتنی بایدن هه‌واڵێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ بازاڕ.. هه‌موومان زۆر به‌ده‌ست ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌وه ماندوو بووین، كه به‌هۆی تویته‌كانی تره‌مپه‌وه له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدا بوو”.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسییه‌كانیش له ناوه‌نده‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌سانه‌ی كه بایدن بۆ تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاخۆ كۆنگرێسیش به‌ده‌ست كۆمارییه‌كان ده‌بێت یا دیموكراته‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ران ئاسووده‌یی خۆیان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركه‌وتنی بایدن به‌سه‌ر تره‌مپدا نیشاندا.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری جیم عۆز، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كلێرستید ئه‌دڤایزه‌رس گواستییه‌وه، “بازاڕه‌كان ئه‌و گۆڕانكارییه‌یان به‌دڵ ده‌بێت، چونكه بایدن له رێڕه‌وی خۆی لانادات.. حكومه‌تێكی ناوه‌ندیی ده‌بێت، نه‌ك حكومه‌تێك كه به تویتكردن كار بكات”.