لەگەڵ ڕاگەیاندنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، پێشبینی دهكرێت، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانییەوە بڵاوكراوهتهوه، ئەمشەو شەممە 7ی تشرینی دووەم بەهۆی هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا بەهای تمەن بەرزبووەتەوە بۆ 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریكی، بەشێوەی “نەقد”.
خاوەنی یەكێك لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكە ئاشكرایكرد، “ئێستا كە بازاڕ نییە و بۆرسە داخراوە نرخەكە بەس پێشبینیكراوە، سبەی یەكشەممە كاتژمێر 10 كە بۆرسە كرایەوە لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، 100 دۆلار بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 250 هەزار بۆ 2 ملیۆن و 150 هەزار تمەن دەبێت بە نەقد”.