ئه‌گه‌رچی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له حه‌وت ویلایه‌ت به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا دێت جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان له چوونی بۆ كۆشكی سپی نزیك ده‌بێته‌وه، ته‌نیا شه‌ش كورسی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا لیره‌ی توركی زیاتر داته‌پی.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه و چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌مڕۆ له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ھای لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
زیاتر وتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 849 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 995 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، “زۆرینه‌ی ئابووریناسانی توركیا پێیان وایه دوای ده‌رچوونی بایدن و بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نكه‌ره گرژی زیاتری تێده‌كه‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گومانی سزای ئابووری بۆ سه‌ر توركیا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵیش ده‌كرێت.”
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.