نوێنه‌رانی پیشه‌سازی، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی له‌باره‌ی كێشه و گرفتی كارگه‌كانی سلێمانی كۆبونه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه پێكهاتبوون له(دلاوه‌ر سۆفی كه‌ریم، ئاراس عه‌بدولكه‌ریم، به‌ختیار مه‌لا ئه‌مین، كه‌مال سه‌عید ته‌ها كۆیی) سه‌ردانی قایمقامیه‌تی سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت كۆبونه‌وه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی كێشه و گرفتی كارگه ناوخۆییه‌كانی سلێمانی كرد.
له‌م باره‌یه‌وه دلاوه‌ر سۆفی كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌و كێشه و گرفتانه كرد كه رۆژانه ڕووبه‌ڕوی خاوه‌ن كارگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی ئه‌و كارگانه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیان هه‌یه، و كێبركێی وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مه‌كانیاندا، داوامان له قایمقامیه‌تی سلێمانی كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان”.
لای خۆشیانه‌وه ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، رایانگه‌یاند ”به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆی كارگه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن به ئاڕاسته‌ی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ”.
دلاوه‌ر سۆفی كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”یه‌كێك له كێشه و گرفته‌كانی كارگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی بریتییه له‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ر كارگه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا، رێگه ده‌درێت كاڵا و به‌رهه‌می بێ كوالێتی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه هاورده بكرێت، كه له‌گه‌ڵ یاسا ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمدا ناگونجێت و لهبازاڕهكانیشدا ده‌فرۆشرێت كه‌مه‌ش واده‌كات كارگه‌كانی ناوخۆ نه‌توان كێبڕكێ بازاڕ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له بواری پاكهرهوهدا به گوێره‌ی یاساكانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌بێت ماده‌كانی پاكه‌ره‌وه ستانداری ئه‌كتیڤیان ١٩ بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كرێت و ئێستا لە بازاڕدایە لەخوار ٩ یه و لهبازاڕهكانیشدا ده‌فرۆشرێت”.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، ”له‌مه‌ودوا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی فرۆشتنی ماده‌كانی پاكه‌ره‌وه له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا و هه‌ر جۆره ماده‌یه‌ك ئهكتیڤهكهی له‌گه‌ڵ یاسا و ڕێنماییه‌كاندا نه‌گونجێت، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ڕێگه نادرێت بفرۆشرێت”.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی قایمقام و سه‌رجه‌م لیژه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌كات كه توانیویانه سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانیان بكه‌ن و داواكاریشه زیاتر پشتیوانی له به‌رهه‌می ناوخۆی بكه‌ن.