دەستەى گشتى گومرگى عێراقى ڕایگەیاند، دەستکەوتى باش بەدەستهاتووە و داهاتى دارایى زیادیان کردووە و سنور بۆ کۆمەڵێک کارى نایاسایش دانراوە.
لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى عێراقی، لەبارەى سەردانەکەى دوێنێ (چوارشەممە)وە بۆ بەندەرى ئوم قەسر لەبەسڕە، سادیق هوەیدى بەڕێوەبەرى گشتى گومرگەکانى عێراق ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، سەردانەکەى بۆ بەدواداچوونى ڕێوشوێنە گومرگییەکان بووە کە دەگیردرێتە بەر، ئەوەش بەپێى هەنگاوە چاکسازییەکانى سەرۆک وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەى بەندەر و خاڵە سنورییەکان.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، گۆڕانکارى باشیان ئەنجامداوە و دەستکەوتى بەرچاویان بەدەستهێناوە لەمامەڵە گومرگییەکان و ڕێکسختنەوەى کاتى مامەڵەکان و هەروەها زیادبوونى قەبارەى داهات و سنوردانان بۆ قاچاخچێتى و کارى ساختەکردن لەو خاڵە سنورییانەدا.
بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کرد، بەهەماهەنگى لەگەڵ دەستەى خاڵە سنورییەکاندا پلانێکى هاوبەشیان داناوە بەمەبەستى زۆرکردنى داهاتە گومرگییەکان و دابینکردنى گۆڕەپانێک بۆ پشکینن و سۆنەرکردنى کاڵا و شتومەکەکان.