قەرزەكانی عێراق لە ساڵی 2020دا گەیشتووەتە 68 ملیار دۆلار

گۆڤاری (گلۆباڵ فاینانس)ی تایبەت بە ڕیزبەندی وڵاتان بەپێی سیاسەتی دارایی ئاشكرایدەكات قەرزەكانی عێراق لە ساڵی 2020دا گەیشتووەتە 68 ملیار دۆلار.



 

بەپێی ئەو ئامارەی گۆڤارەكە بڵاویكردووەتەوە، قەرزە دەرەكییەكانی عێراق گەیشتووەتە 68 ملیار و 265 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2020دا، كە بەراورد بە ساڵی پێشتر بەرزبووەتەوە لەكاتێكدا لەو ساڵەدا قەرزەكان 46 ملیار و 885 ملیۆن دۆلار بووە.



ڕوونیشیكردەوە، قەرزەكانی عێراق لە ساڵی 2018دا 48 ملیار و 885 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا قەرزەكان لە ساڵی 2015دا 32 ملیار و 862 ملیۆن دۆلار بووە.



بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤارەكە لەنێو وڵاتانی قەرزار لە ساڵی 2020دا ژاپۆن ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە و بڕی قەرزەكەی گەیشتووەتە 266 ملیار و 176 ملیۆن دۆلار، بەدوایشیدا سۆدان و یۆنان دێت.



لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش سۆدان لە ڕیزبەندی یەكەمدایە و بڕی قەرزەكەی لەمساڵدا گەیشتووەتە 259 ملیار و 385 ملیۆن دۆلار، بەدوایشیدا ئەریتریا دێت بە 185 ملیار و 890 ملیۆن دۆلار، سێیەم وڵاتیش لوبنانە بە 171 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار، لە ڕیزبەندی چوارەمیشدا بەحرەین دێت بە 128 ملیار و 282 ملیۆن دۆلار.



گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە قەرزەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو لە پاش بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیادیكردووە.