ترەمپ و بایدن هەر یەكێكیان زیاتر لە یەك ملیار و 524 ملیۆن دۆلاریان لە بانگەشە خەرج كردوه‌

بەگوێرەی ئەو داتایانەی دامەزراوەكانی هەڵبژاردنی هەردوو كاندیدی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ترەمپ و بایدن بڵاویان كردووەتەوە، دەركەوتووە هەر یەكێكیان زیاتر لە یەك ملیار و 524 ملیۆن دۆلاریان لە بانگەشەكانیان خەرج كردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی فڕانس 24، كە بەراوردكارییەكی لەنێوان تێچوی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئیمانیۆڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئێستای فەڕەنسا و هەردوو كاندیدی سەرەكی بۆ دەستخستنی كورسیی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ئەنجامداوە.

لەو بەراوردكارییەدا دەركەوتووە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت دەركەوتووە ترەمپ و بایدن هەریەكێكیان بڕی زیاتر لە یەك ملیار و 524 ملیۆن دۆلاریان لە بانگەشەكانیان بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی خەرج كردووە.

لەكاتێكدا ماكرۆن بۆ گەیشتن بە كورسیی سەرۆكایەتیی فەڕەنسا تەنها 18 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری خەرج كردووە.