ئاژانسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، كۆمپانیای فالی میت بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشت له‌ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئیتحادی وه‌رگرتوه سه‌باره‌ت به‌سه‌ربڕینی ئهسپو خستنه بازاڕی گۆشته‌كه‌ی. بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش نیگهرانیو توڕه‌یی زۆری رێكخراوه‌كانی مافی ئاژه‌ڵانی به‌دوای خۆیدا هێناو پێده‌چێت كۆشكی سپی-ش تانه له‌بڕیاره‌كه بدات. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند، ئێمه ته‌نها ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ناردنی لیژنه‌یه‌كی پشكنین ناردوه بۆ كۆمپانیای ناوبراو له‌نیو مه‌كسیكۆ، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌مو مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره گۆشته‌یان جێبه‌جێكردوه‌و له‌داهاتویه‌كی نزكیكیشدا بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دو كۆمپانیایتر له‌ویلایه‌ته‌كانی میزوری و ئایوا ده‌ده‌بن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، وتیشی، پێویسته كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌رانی گۆشتی ئه‌سپ، ئه‌و گۆشته‌ی به‌رهه‌میدێنن له‌نێو ئه‌مه‌ریكا سه‌رف نهكرێتو ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن. فالی میت ده‌بێته یه‌كه‌م كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی ئه‌سپ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكیه‌وه له‌ساڵی 2006 قه‌ده‌غه كرا.