بێگەرد تاڵەبانی: ئەو میلەتەی خاوەنی ئاسایشی خۆراک نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت



وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، پلانی وەزارەتەکەیان بەو ئاڕاستەدایە کە ئاسایشی خۆراک بەتایبەت گەنم و پێداویستیە ڕۆژانەکانی خەڵكی دابین بکرێت، چونکە ئەو گەلەی خاوەنی ئاسایشی خۆراکی نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت.




 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورەی بەبازاڕکردن و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکیان لە هەولێر ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە جوتیاران سود لە بەرهەمەکانیان وەرگرن و دەمانەوێت سیمای کشتوکاڵی بگێڕینەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.



ئاماژەی بەوەشکرد، “لە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەدا لە هەولێر ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیاکەوە پارەی گەنمەکەیان پێ دەدرێت”.



وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وتیشی، “تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێم و داهاتی جوتیاران دەبێت”.