نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) لەنێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەباش بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم) (٢٤) سەعاتی دەبێت ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا دابین دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٠.١١.٢) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاری کردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی (١٠)، لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان (٣٥ بۆ ٥٥) سەعات کاریان کردوە و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.