پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستیان بە ئیرادەو لەخۆبوردن و یەکبون و مکوڕبون و بەردەوامبون و پابەندبون هەیە، بۆ ئەوەی ژیان لە مەرگێکی چاوەڕوانکراو؛ ڕزگار بکەن، دەشڵێت، “بۆ ئەوەی هەمو ئەمانە بکەین و ژیان بە ئومێدی مانەوە بێڵینەوە؛ پێویستمان بە خۆپارێزییە”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “ئازیزو خۆشەویستان لە هەر پنتێکی ئەم دنیایەدا، هاوبەشی خەم و پەژارەو کۆست و ناخۆشیی و پرسەو ماتەمینی کەسوکارو خۆشەویستان و هاوڕێ و دۆست و ئازیزانتانین، مەرگ بەرۆکی مرۆڤایەتیی گرتوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “پێویستمان بە ئیرادەو لەخۆبوردن و یەکبون و مکوڕبون و بەردەوامبون و پابەندبون هەیە، بۆ ئەوەی ژیان لە مەرگێکی چاوەڕوانکراو؛ ڕزگار بکەین، بۆ ئەوەی هەمو ئەمانە بکەین و ژیان بە ئومێدی مانەوە بێڵینەوە؛ پێویستمان بە خۆپارێزییە”.
پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “خۆت بپارێزە؛ بۆئەوەی مرۆڤایەتیی بپارێزیت، بۆ ئەوەی ژیان بپارێزیت”.