کۆنفرانسێکی بازرگانی لەماردین بەڕێوەدەچێت بازرگانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کۆنفرانسێکی بازرگانی عێراقی لە شاری شرناخ و ماردین لەووڵاتی تورکیا بەڕێوە دەچێت دەتوانن بەشداری بکەن.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەی پێمان گەشتووە کۆنفرانسی بازرگانی عێراقی لە شاری ماردین و شرناخ لە ووڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت بازرگانانی شاری سلێمانی لەهەموو بوارەکاندا دەتوانن بەشداربن کە تیایدا چاویان بە بازرگانانی ئەوشارانە دەکەوێت و ئاشنایان دەکەن بەسەرجەم بوارەکانی کاری بازرگانی.

راشیگەیاند: کۆنفرانسە بازرگانیەکە لە ڕۆژانی ١١/٢٢ تا ١١/٢٧ بەردەوام دەبێت بازرگانان لە ڕۆژی دووشەمە ١١/٢ دەتوانن سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە.

ئەوکەسانەی سودمەند دەبن لەم کۆنفرانەسەدا پێویستە ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بن و پێناسەکانیان نوێ کردبێتەوە.