عێراق پلەی یەکەم لە لیستی کڕیارانی بەرهەمە ئێرانییەکان، وەردەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2020، مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێرانی بە رۆژنامەنووسانی ولاتەکەی راگەیاندووە، لە ماوەی حەوت مانگدا (20-3-2020 تا 20-10-2020)، قەبارەی بازرگانیی دەرەکیی ئێران گەیشتووەتە 85 ملیۆن تۆن و بەهای 38 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
مەهدی میر ئەشرەفی هەروەها رایگەیاندووە، عێراق لەو حەوت مانگەدا، پلەی یەکەمی لە لیستی ئەو وڵاتانە وەرگرتووە، کە کەلوپەل و بەرهەمە ئێرانیییەکانیان کڕیوە.
ئەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کەلوپەلی ئێرانییان هاوردە کردووە و بەهای هاوردەکردنەکەیان لە ماوەی حەوت مانگدا:
– عێراق
چوار ملیار 800 ملیۆن دۆلار
– چین
چوار ملیار و 400 ملیۆن دۆلار
– ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو
دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار
– تورکیا
ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار
– ئەفغانستان
ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار