لەسبەینێوە بڕیارێك بۆ هاوردەكردنی ئوتومبێل جێبەجێدەكرێت



بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت تاكاتژمێر12ی ئەمشەو هاوردەكردنی ئوتومبێلی مۆدیل 2018رێگەی پێدەدرێت و ڕاشیدەگەیەنێت لەبەر زۆری ژمارەی ئوتومبێلی تاكسی لەهەرێمی كوردستان هاوردەكردنی ئوتومبێلی جۆری تاكسی ڕاگیراوە.
 

لیوا عەبدولقادرعەزیز بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بە”میللەت”ی ڕاگەیاند لەسبەینێوە یەكشەممە1ی 11ی 2020 رێگا بەهاوردەكردنی ئوتومبێلی مۆدێل 2018 نادرێت و تا ئەمشەو كاتژمێر 12ی شەو ئوتومبێلی مۆدیل 2018 هاوردەدەكرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەسبەینێوە و لەبەرواری 1ی 11ی 2020ەوە ئوتومبێلی تایبەتی مۆدێلەكانی 2019 -2020 -2021 رێگەیان پێدەدرێت بهێندرێنە هەرێمی كوردستانەوە.


بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاشكراشیكرد لەئێستادا هاوردەكردنی ئوتومبێلی جۆری تاكسی بۆ هەرێمی كوردستان راِگیراوە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ژمارەیەكی زۆر ئوتومبێلی تاكسی لەهەرێمی كوردستاندا بوونی هەیە بۆیە رێگە بەهاوردەكردنیان نادرێت.