حكومه‌تی عیراق له‌م مانگه‌دا زیاتر له ٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا عیراق ٣ ملیۆن و ٣٤٣ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كردووه. ڕوونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له دوای كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و سعودیه و ئیكوادۆر و كۆڵۆمبیا، عیراق له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له دوای سعودیه، له پله‌ی دووه‌مدایه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌راورد به مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌مریكا له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا زیادی كردووه.