كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریا بڕیاری دا پشكی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆن له پرۆژه‌ی هاوبه‌شی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی شاشه‌ی ئێل سی دی كه ساڵی 2004 ده‌ستی پێكرد، بكڕێته‌وه به بڕی 939 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكا.
پێشووتر زۆر قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی نێوان ئه‌و دوو كۆمپانیایه كرا و دواتر له نۆڤێمبه‌ری رابردوودا كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای كرد زیانی ساڵانه‌ی بڕی 1.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكا بووه به‌هۆی ئه‌و دۆخی پووكانه‌وه‌یه‌ی كۆمپانیاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی دابه‌زینی داواكاری له‌سه‌ر كڕینی ته‌له‌ڤزیۆنه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی تایبه‌ت به سۆنی. له‌به‌رئه‌وه كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داوه پشكی سۆنی كه 50 له سه‌دی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یه، بكڕێته‌وه و به ته‌واوی بیكاته موڵكی خۆی.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای سۆنی گرێبه‌ستێكی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ چوونه نێو رێكه‌وتنێكی ستراتیجییه‌وه له‌گه‌ڵ سامسۆنگدا مۆركرد كه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه، سامسۆنگ به‌پێی نرخی بازاڕ شاشه‌ی ئێل سی دی ده‌فرۆشێته سۆنی.