ڕێخراوی سندوقی گهشهپێدانی پرۆژهكان له سلێمانی بڕی ٣٠ ههزار دۆلار دهداته گهنجان بێ زیاده و گهڕاندنهوه دهداته ئهو گهنجانهی پرۆژهیان ههیه.
دهقی مهرج و ڕێنماییهكان بۆ وهرگرتنی بڕه پارهكه:
كوردى/ عربي
دەرفەتێکی ناوازەی هاوکاری دارایی بۆ خانمانی خاوەن پڕۆژەی بچوک / مامناوەند بە بڕی ٥,٠٠٠ – ٣٠,٠٠٠ دۆلار، لەلایەن ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کۆچ بەمەبەستی فراوانکردن یان دوبارە بوژاندنەوەی پرۆژەکان و ڕەخساندنی #هەلی_کار ی نوێ
مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری!
ئەو پڕۆژە و کۆمپانیایانەی کە مەرجەکانیان تێدایە ئەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریەکە، وە نەبونی هەریەک لەم مەرجانە ئەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاریەکە:
1. پێویستە خاوەن یان بەڕێوەبەری کارەکە لەڕەگەزی مێبن و ژمارەی کرێکار و کارمەندانی کارەکە لە ئێستادا لە نێوان ١ بۆ ٣٠ کەسدابێت (جگە لە بەڕێوەبەر یان خاوەن کار).
2. پێویستە کارەکە لە یەکێک لەم کەرتانەدابێت (خزمەتگوزاری،ڕستن و چنین، خۆراک، گەشتوگوزار و خۆشگوزەرانی، كشتوکاڵ، پەروەردە و فێرکردن، بازرگانی گشتی، وەچەند کەرتێکی دیکە).
3. پێویستە کارەکە پێش ساڵی ٢٠١٧ دامەزرابێت.
ئەگەر خاوەنی پڕۆژەکە لە ڕەگەزی نێر بوو:
1. پێویستە ژمارەی کرێکار و کارمەندانی کارەکە لە ئێستادا لە نێوان ٣ بۆ ٣٠ کەسدابێت (جگە لە خاوەن کار).
2. پێویستە زیاتر لە ٥٠٪ی کرێکارەکانی کارەکەی لە ڕەگەزی مێبن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هاوکاریەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری تکایە سەردانی پێگەی سەرەکی (هاوکاری پێشخستنی پڕۆژەکان) بکە لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی:
بۆ ئاسانکاری چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریەکە، تکایە سەیری ئەم ڤیدیۆیەبکە کە لەم لینکەی خوارەوەدایە:
کاتی پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 25/١٠/٢٠٢٠ دەستپێدەکات تاکو ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 8/١١/٢٠٢٠ وە هیچ داواکاریەک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێت.
بۆ ئاگاداریتان: سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ خۆڕاییە.
ئەگەر هەر پرسیار یان ناڕەزایی یان ڕوو بەڕووی ڕێگری یان داواکردنی بەرتیل بویتەوە تکایە پەیوەندی بکە بە هێڵی تەلەفونی بێبەرامبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ ژمارە (٨٠٠١٢٥٢٥ لە ئاسیا و کۆڕەکەوە) یان هێڵی تەلەفونی (٠٦٦٢١١٢٥٢٥) کە ئەم هێڵەیان بەخۆڕایی نیە، لەکاتی دەوامی فەڕمی (یەکشەمە – پێنجشەمە لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی تاکو ٥ ی ئێوارە).