نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزى



نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 760 هەزار تمەنی ئێرانییە
.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند.

لەهەنگاوی یەکەمدا بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، “ئامانج لە سزا نوێیەکان بانگەشەی سیاسی و بەکارهێنانی ناوخۆیی ئەمریکیە و کاریگەری ئابوری زۆری نابێت“.

هاوکات، پێشتر دەستەی رێکخستنی بازاڕی ئێران بەهای نۆ ملیار دۆلاری تەرخانکرد بۆ دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی بنەڕەتی بۆ ساڵی دارایی، کە لە ٢٠ ئازاری ٢٠٢١ تەواو دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیبوو، بە جۆرێک ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن تمەن بەرزبووەوە.