سلێمانی.. پێنجه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 27-10-2020، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌نگه‌وان له‌پاركی ئازادی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی سی رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگه‌وه‌ران به‌رهه‌مه‌كانیان له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی كوردستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ و له‌وێ ده‌یفرۆشن.