لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان و سەردانی بەردەوامی هاوڵاتیان بۆ کڕینی شتومەک و پێداویستی لە بازاڕەکانی سلێمانی تاڕادەیەک نرخ بەرز دەبێتەوە مامۆستایەکی ئاینیش رایگهیاند، بازرگان و ئەو کەسانەی ئابووری وڵات بەڕێوەدەبەن ئەرکێکی گرنگیان لەسەرە و دەبێت بەئەماناتەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەک بیر لەبەرز کردنەوەی نرخەکانیان نەکەنەوە.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان مامۆستا نەجمەدین شەمساوایی، بە ئاژانسی ههواڵی پەیامنێری راگەیاندوە:”یەکێک لەوانەی وڵات بهڕێوهدهبهن، بریتین لە بازرگان و ئەو کەسانەی ئابووری وڵات بەڕێوەدەبەن، بۆیە ئەوان ئەرکێکی گرنگیان لەسەرە و دەبێت بەئەماناتەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن و بەهیچ شێوەیەک بیر لەبەرز کردنەوەی نرخەکان نەکەنەوە.”
مامۆستا نەجمەدین ئاماژهیدا:”لە وڵاتاندا لەگەڵ هاتنی بۆنە ئاینیەکاندا نرخەکان بۆ ئاستێکی زۆر دادەبەزێت و لەهەندێک شوێنیش شت بەخۆڕایی دەبەخشنەوە ئەمەش لەبەر ڕێزگرتن لەو بۆنەیە کە کەلەنێو ئاینەکەیاندا هەیە.”
روونیكردهوه:”نابێت مسوڵمانانی ئێمە بیر لە دەوڵەمەندبوونی خۆیان بکەنەوە لە رێگەی بەرز کردنەوەی نرخی کاڵا و شتومەکەکانیان لە مانگی رەمەزاندا، بێگومان بەرز نەکردنەوەی نرخیش بەچاکە بۆیان ئەژمار دەکرێت.”